پۆلیسى هەولێر ئامادەکاریى بۆ یاریى ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دەکات
وێستگە سپۆرت-
وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر ئامادەکاریى بۆ یارى نێوان ریال مەدرید و بەرشەلۆنە کردووە و داواش لە هاندەرانى هەردوولا دەکات هێمنى بپارێزن.
رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر بە وێستگە نیوزى راگەیاند، بۆ یارى ئەمشەوى یانەکانى ریاڵ مەرید و بەرشەلۆنەى ئیسپانیا ئامادەکارییان کردووە و هێزەکانیان بۆ ناوچە جیاوازەکان بڵاوە پێدەکەن، داواشى لە هاندەرانى هەردوو یانە کرد هێمنى شارەکە بپارێزن.
زۆرجار لە کاتى یارى ئەو یانە بەناوبانگەدا لە ناوچە جیاوازەکانى کوردستان و بەتایبەتیش شارى هەولێر پێکدادان لەنێوان هاندەرانى هەردوولادا روودەدات و هەندێجار کوژران و برینداربوونیشى لێدەکەوێتەوە.
یارییەکەی ئەمشەوی نێوان ڕیاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە، لە جامی سوپەری ئیسپانیادایەو ئەمشەو یەکێک لەو دوو یانەیە نازناوەکە یەکلا دەکەنەوە ، زیاتریش لە ڕیاڵ مەدریدەوە نزیکە بەو پێیەی کە یاری ڕۆیستنی ٣ بە ١ لە بەرشەلۆنە بردۆتەوە.
PM:03:15:16/08/2017
ئهم بابهته 705
جار خوێنراوهتهوه