‌کلاسیکۆی سوپەر ئەنجامدەدرێت

وێستگە سپۆرت-


شەوی یەکشەممە کاتژمێر١١:٠٠، کلاسیکۆی جامی سوپەری ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت و یانەی بەرشەلۆنە ڕووبەڕوی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە.

یارییەکە لە یاریگای کامپ نووی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە بەڕێوەدەچێت و ئەوەش دووەم کلایسکۆی ئەم وەرزەی نێوان ئەو دوو یانەیە دەبێت.

گرنگی ئەم یارییەدا لەوەدایە کە دوو یانەی گەورەی ناوخۆی ئیسپانیاو ئەوروپا ڕووبەڕوی یەکتر دەبنەوە، دوو یانە کە خاوەنی کۆمەڵیک ئەستێرەی بە توانان، دوو یانە کە دوو یاریزانی تێدایە بەردەوام رکابەری بۆ باشترین یاریزانی جیهان دەکەن ئەویش ڕۆناڵدۆ و مێسییە.

ڕۆناڵدۆ لە ٢٧ کلاسیکۆدا بەرامبەر بە مێسی یاریکردووە،  مێسی لە ١٣ یاریدا براوەو بووەو ڕۆناڵدۆش لە ٧ کلاسیکۆدایە ، لەو ماوەیەدا مێسی ١٧ گۆڵی کردووەو ڕۆناڵدۆ ١٦ گۆڵ.

ڕۆناڵدۆ لە یاریگای کامپ نوودا ١٤ جار بەرامبەر بە مێسی یاریکردووە، ٣ جار براوەبووە ٤ جار یەکسانبووەو ٦ جار دۆڕاوە ، لەو ماوەیەدا ١٠ گۆڵی کردووە.

مێسی ماوەی ١٢ ساڵە لەگەڵ بەرشەلۆنە بەشداری کلاسیکۆ دەکات ، یەکەم کلاسیکۆی مێسی بەرامبەر بە بەرشەلۆنە ژمارە ٣٠ دەپۆشی وە ئێستا گۆڵکاری مێژووی کلاسیکۆیە.

 بەرشلۆنە زۆرترین نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێناوە كە 13 جارە، ریاڵ مەدرید بە نۆ جار لەپلەی دووەمدایە.

 دواین 10 یاریی كلاسیكۆ 39 گۆڵی تێدا تۆماركراوە، بەرشلۆنە 22 گۆڵ و ریاڵ مەدریدیش 17 گۆڵی تۆماركردووە . 

لیۆنێل مێسی بە تۆماركردنی 23 گۆڵ، گۆڵكاری یارییەكانی كلاسیكۆیە.


PM:11:09:12/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1489 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌