‌یاریزانێکی بەڕازیلی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرشەلۆنە لە ئیسپانیایە

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، پاولینیۆی یاریزانی پێشووی یاهنەی تۆتنهام گەشتی وڵاتی ئیسپانیایی کردووە بۆ ئەوەی کە ڕێکارەکانی بۆ چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تەواو بکات.

پاولینیۆ یاریزانی یانەی گوانگزۆ ئێڤەرگراندی چینییەو چەندین ڕۆژنامەش باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات.

بەرشەلۆنە پێویستە شوێنگرەوەی نەیمار دیاری بکات، نرخی پاولینیۆش ٤٠ ملیۆن یۆرۆیە کە دەکاتە ٤٧ ملیۆن و ٢٦٠ هەزار دۆلار.

پاولینیۆی تەمەن ٢٩ ساڵ ، ماوەی دوو وەرزە لە خولی چینی یاری دەکات، ئێستا ناوی پەیوەستە بە چوونی بۆ یانەی بەرشەلۆنەو ئێستاش لە ئیسپانیایە.


PM:10:24:12/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 1484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌