‌ڤیدیۆ؛ چێڵسی بە شکست دەستیپێکرد

وێستگە سپۆرت-


لە یارییەکانی خولی یانەکانی ئینگلتەرادا، یانەی چێڵسی بە شکست دەستی بە وەرزێکی نوی کردو ٣ بە ٢ بە یانەی بێرنڵی دۆڕاند.

لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی یانەکانی ئینگلتەرا، چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانەیه بێرنڵی کرد.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ٢٤ دا سام فۆکس گۆڵی یەکەمی بۆ بێرنڵی کرد ، دواتر لە خولەکی ١٤ دا گاری کاهێڵ بە کارتی سور کرایە دەرەوە ، دواتر لە خولەکی ٣٩ دا ستیڤن وارد گۆڵی دووەمی بۆ بێرنڵی کرد ، پێش ئەوەی ئەو تایمەش تەواو بێت سام فۆکس گۆڵی سێیەمی بۆ بێرنڵی کرد.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٦٩ دا ، ئەلڤارۆ مۆراتا گۆڵی یەکەمی بۆ چڵسی کرد ، دواتر لە دوا خولەکەکانی یارییەکەدا لویز گۆڵی دووەمی بۆ چێڵسی کرد، بەڵام چێڵسی لە کۆتاییدا یارییەکەی ٢ بە ٣ بە یانەی بێرنڵی دۆڕاند و سێ خاڵی یەکەم هەفتەی پێ بەخشی.


PM:06:55:12/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 545 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌