‌ڤیدیۆ؛ لیڤەرپولیش لە یەکەم سێ خاڵ بێبەش بوو

وێستگە سپۆرت-


لە یارییەکانی خولی یانەکانی ئینگلتەرادا، یانەی لیڤەرپول بە یەکسانبوون دەستپێکردو لەگەڵ واتفۆرد بە سێ گۆڵ یەکسانبوو.

لەم یارییەداو لە تایمی یەکەمدا، ستیڤانۆ ئۆکاکا گۆڵی یەکەمی بۆ واتفۆرد کرد ، بەڵام لە خولەکی ٢٩ دا سادیۆ مانی گۆڵی بەرامبەربوونەوەی بۆ لیڤەرپول کرد.

زۆری پێنەچوو لە خولەکی ٣٢ دا عەبداللە دۆکۆری گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی بۆ واتفۆرد کرد .

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٥٥ دا ، فێرمینیۆ بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ لیڤەرپول کرد ، دواتر لە خولەکی ٥٧ دا محەمەد سەڵاح گۆڵی سێیەمی بۆ لیڤەرپول کرد، دواتر لە خولەکی ٩٣ دا  واتفۆرد توانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوەو ٣ بە ٣ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات و بوونە خاوەنی خاڵێک لە خولەکەدا.




PM:04:29:12/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 597 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌