‌کاتی گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆو یاریکردنی ئاشکرابوو

وێستگە سپۆرت-


کریستیانۆ ڕۆناڵذۆی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی پشووداندایەو لەگەڵ یانەکەی بەشداری یارییە دۆستانەکان ناکات.

زینەدین زێدان، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ڕۆناڵدۆ پشووی زیاتر بدات و بەشداری چەند یارییەکی یانەکە نەکات تا ئەو کاتەی کە بۆ گەڕانەوەی دانراوە.

ڕۆناڵدۆ دوای ئەوەی لەگەڵ پرتوگال بەشداری جامی کیشوەرەکانی کرد، زیدان ماوەیەکی زیاتری بۆ پشوودان بۆ داناوە.

ڕۆژنامەی مارکا لەو بارەیەوە ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەشداری هیچ یارییەکی دۆستانە لەم هاوینەدا ناکات هەروەها بەشداری جامی سوپەری ئەوروپاش بەرامابەر بە مانچستەر یونایتد ناکات.

وەکوو لە هەواڵەکەدا هاتووە، کاتی گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ یاریکردن لە جامی سوپەری ئیسپانیا دەبێت کە ڕۆژی ١٣ی مانگی داهاتووە لە یاریگای کامپ نوو، ئەوەش یەکەم یاری رۆناڵدۆ دەبێت لەم هاوینەدا.


PM:04:03:17/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 1487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌