‌بەیڵ هەواڵێک ڕەتدەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-


گاریس بەیڵی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕەتی ئەو هەواڵانەی دایەوە کە باس لەوە دەکەن ڕیاڵ مەدرید بەجێدەهێڵیت.

پێشتر چەند ڕۆژنامەیەک بڵاویانکردەوە، ئەگەر هەیە گاریس بەیڵ لە یانەکەی ئێستای بڕوات و پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات، ڕیاڵ مەدریدیش خودی خۆی دەستبەرداری دەبێت.

بەیڵ ڕەتی ئەم هەواڵانەی دایەوە کە باس لەوە دەکەن ڕیاڵ مەدرید بەجێدەهڵێت و پەیوەندی بە مانچستەر  یونایتدەوە دەکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان بەیڵ دەڵێت: بیر لەو شتانە ناکەمەوەو ئێستا لە ڕیاڵ مەدریدو هەوڵ بۆ باشتربوون دەدەم تا باشترین ئاست پێشکەش بکەم.

بەیڵ لە چەند یارییەکی وەرزی ڕابردوودا بەشدار نەبوو، چونکە پێکانی هەبوو، چەند ڕۆژنامەیەک بڵاویانکردەوە بەیڵ ئاستی دابەزیوە بۆیە ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری بێت.

گاریس بەیڵ لە ساڵی ٢٠١٣ دا لە یانەی تۆتنهامەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووەو یەکیکە لە گرێبەستە گرانەکان بۆ ئەو یانەیە.


PM:03:28:17/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 437 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌