‌هێرێرا لە بارەی چوونی بۆ بەرشەلۆنە ڕوونکردنەوەیدا

وێستگە سپۆرت-


ئەندێر هێرێرای یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە ڕۆیشتنی دەکەن دورن لە ڕاستییەوە.

هێرێرا دەڵیت: هیچ شتێک دەربارەی من و بەرشەلۆنە لە ئارادا نیە و من دڵخۆشم لە یانەکەم و بیرم لای یارییەکانمانە لە ئەمریکا.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا پێشتر بڵاویانکردبووەوە ، بەرشەلۆنە هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ هێرێرا بکات چونکە ڤاڵڤێردی داوای دەکات، ئەوەش هاوکات بووە لەگەڵ ئەو گرێبەستەی کە بەرشەلۆنە لە بەرامبەر ڤیراتی شکستیهێنا.

بەڵام هێرێرا وەڵامی ڕۆژنامەو هەواڵەکانی دایەوەو ڕایگەیاند کە ئەو دەمێنێتەوەو لە مانچستەر یونایتد ناڕوات.


PM:11:08:16/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 1542 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌