‌ئەلبا لەبارەی چارەنوسییەوە ڕونکردنەوەیدا

وێستگە سپۆرت-


جۆردی ئەلبای یاریزانی هێڵی بەرگری لای چەپی بەرشەلۆنە ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵانە ئاشکرادەکات کە باس لە ڕۆیشتنی دەکەن.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان، ئەلبا وتی، بەرشەلۆنە ماڵیکە بۆ من، هاندەرەکانیم خۆشدەوێت و هەموو یاریزانەکانی هاوڕێشم لەوێ خۆش دەوێت ، ئایا چ شوینێک هەیە بۆ من لێرە باشتر ؟

هەندێک لە ڕۆژنامەکان باسیان لەوەکرد کە ئەلبا بە خواستن دەدرێتە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، لە بەرامبەردا ئەتلەتیکۆ مەدرید پێویستە دەستبەرداری سیۆ هێرناندێز بێت.

ئەلبا دەڵیت: بە لامەوە گرنگ نیە ڕاگەیاندنەکان چی دەنوسن و لە بەرشەلۆنە بەردەوام دەبم.

جۆردی ئەلبا لەهاوینی ساڵی ٢٠١٢ لە یانەی ڤالێنسیاوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە و هەواڵەکانیش سەبارەت بە ڕۆیشتنی ڕەتدەکاتەوەو مانەوەی ڕاگەیاند.


PM:05:20:16/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 1653 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌