‌مانچستەر یونایتد مەرجێکی بۆ ڕیاڵ مەدرید هەیە

وێستگە سپۆرت-


جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد زیاتر بیری لای یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدریدە بۆ ئەوەی کە یاریزانێ لێ بکڕێت ، چاوەڕوانی هەلێکیش دەکات.

مۆرینۆ دەزانێت ڕیاڵ مەدرید ماوەیەکی زۆرە هەوڵ بۆ دی خیا دەدات، بۆیە ئامادەیە ڕیکەوتنێک لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بکات و دی خیایان بداتێ بە مەرجێک.

مۆرینۆ دەیەوێت دی خیا بداتە یانەی مانچستەر یونایتد ، بەو مەرجەی کە ئەو یانە ئیسپانییەش دەستبەرداری تۆنی کروس بێت.

مۆرینۆ زۆر کروسی بە دڵەو پێی وایە کە لە پۆگباش باشترە لە یاریگادایە،بەڵام ریاڵ مەدرید بە ئاسانی بەم شێوەیە ڕازی نابێت، چونکە کروسی پێویستە.

ڕیاڵ مەدرید بۆ یەکەمجار نیە کە دەیەوێت دی خیا بکڕێت ، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥ شدا جارێکی تر هەوڵی بۆداوە.


PM:02:50:16/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 1662 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌