‌عێراق سێ یاریزانی گرنگی بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی کردەوە

وێستگە سپۆرت-


یەکێتی تۆپی پێی عێراق بانگهێشتنامەی بۆ سێ یاریزانی پیشەگەرەی خۆی ناردووە، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ هەڵبژاردەکەو ئامادەی بەشداریکردنی یارییە دۆستانەکەی داهاتوو بن بەرامبەر بە ئەردەن.

ئەو سێ یاریزانە بریتین لە جەستن میرام و یاسر قاسم و بڕوا نوری و بەشداری یارییە دۆستانەکەی مانگی داهاتوو دەکەن کە عێراق لە بەسڕە بەرامبەر بە ئەردەن یاری دەکات.

یاسر قاسم لە ئینگلتەرا یاری دەکات و بڕوا نوری لە سوید و جەستن مرامیش لە ئەمریکا یاری دەکات.

باسل کۆرکیس، بەڕێوەبەری ئیدارەی هەڵبژاردەی عێراق ڕایگەیاند، یاریی داهاتوویان بەرامبەر بە ئەردەن گرنگ و مێژووی دەبێت، چونکە یەکەم یاری دۆستانەیە کە عێراق بتوانێت لە دوای لابردنی ئابڵوقەی وەرزشییەوە ئەنجامیبدات.

ئەمیر عەلی بن حسێن، لە سەرووی ئەو ناوانەوەیە کە سەردانی شآری بەسڕە دەکات بۆ بینینی ئەو یارییە دۆستانەیە.


PM:01:37:19/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 1256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌