‌ڕاهێنەری لیڤەرپول شوێنگرەوەکەی خۆی دیاریدەکات

وێستگە سپۆرت-


یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپول، هیوایە ڕۆژێک بێت ستیڤن جیراردی ڕاهینەری تیپی لاوان شوێنی بگرێتەوە.

جیرارد دوا وێستگەی یاریکردنی خولی ئەمریکا بوو، دواتر وازی لە ایریکردنهێناو لە ئەکادیمیایی یانەی لیڤەرپول بووە ڕاهێنەر کە لە مانگی چواری ئەمساڵدابوو بە دیاریکراوی.

ئەو یاریزانانەی کە ئێستا جیرارد ڕاهێنانیان پێدەکات تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیەو یاریزانی لاون کە دواتر دەچنە تیپی یەکەمەوە بۆ لای یۆرگن کلۆپ.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرتس، کلۆپ دەڵێت: بە جیراردم وت ئەگەر لە لیڤەرپول ڕۆیشتم یان دورخرامەوە، هیوادارم تۆ شوینم بگریتەوەو ببیتە ڕاهێنەری داهاتووی ڕیدز.

کلۆپ دەشڵێت: هەموو کارێک دەکەم بۆ جیرارد تاکوو لە ڕوی ڕاهێنەرایەتییەوە شارەزاییەکی زۆری هەبێت کە لە داهاتوودا سودی لێدەبینێت.


PM:01:29:19/05/2017


ئه‌م بابه‌ته 972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌