ڤیدیۆ.. لە یارییەکى دراماتیکیدا مانچستەر یونایتد لە لیۆنى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى مانچستەر یونایتد 5-4 لە لیۆنى بردەوە و گەیشتە نیوەى کۆتایی یۆرۆلیگ .
لە یاریەکانى گەڕانەوەى چارەکى کۆتایی یۆرۆلیگ مان یوناید میواندارى لیۆنى کرد ، یارییەکە 5-4 لە سودى مان یونایتد تەواو بوو
پێنج گۆڵەکەى مان یونایتد ئۆگارتى و دالوت و برۆنۆ فێرناندز و کۆپى ماینۆ و ماگوایەر لە خولەکەکانى 10 و 46 و114 و120 و121 تۆماریان کرد و چوار گۆڵەکەى لیۆنیش تۆلیسۆ و تالیافیکۆ ورەیان شەرقى و لاگازێت لە خولەکەکانى 71 و 77 و104 و109 تۆماریان کرد.
بەو شێوەیە مان یوناییدت گەیشتە نیوەى کۆتایی
AM:12:45:18/04/2025
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه