ڤیدیۆ.. عێراق وکوەیت یەکسان بوون
وێستگە سپۆرت-
هەردوو هەڵبژاردەى عێراق و کوەیت ٢-٢ یەکسان بوون
لە یارییەکانى جەولەى حەوتەمى پاڵاوتنى ئاسیا بۆ مۆندیال عێراق میواندارى کوەیتى کرد ، یارییەکە ٢-٢ کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى کوەیت یوسف ناسرسەلمان لە خولەکەکانى ٣٩ و ٧٠ تۆماریان کرد و دوو گۆڵەکەى عێراقیش ئاکام هاشم و ئیبراهیم بایش لە خولەکەکانى زیادکراو تۆماریان کرد
بەو ئەنجامە خاڵەکانى عێراق بووە ١٢ خاڵ و لە پلەى سێیەمى کۆمەڵەکەیدایە بە جیاوازى گۆڵ لە ئەردەنى دووەم و کوەیتیش پێنج خاڵى هەیە
PM:11:39:20/03/2025
ئهم بابهته 1892
جار خوێنراوهتهوه