‌ڤیدیۆ.. چێڵسی گەیشتە چارەکى کۆتایی کۆنفرانسلیگ

وێستگە سپۆرت-

یانەى چێڵسی بە گۆڵێکى هاڵ لە یانەى کۆپنهاگنى بردەوە و گەیشتە چارەکى کۆتایی کۆنفرانسلیگ.

لە یارییەکانى گەرانەوەى قۆناغى 16ى کۆنفرانسلیگ یانەى چێڵسی میواندارى یانى کۆپنهاگنى دانیمارکى کرد ، یارییەکە 1-0 لە سودى چێڵسی کۆتاییهات.
تاکە گۆڵەکەى چێڵسی هال لە خولەکى  55 تۆمارى کرد.

بەو بردنەوەیە چێڵسی گەیشتە چارەکى کۆتایی جامەکە

لە یارییەکى تردا ریاڵ بیتس 4-0 لە ڤیتۆریا گیمارێشى بردەوە و گەیشتە هەمان قۆناغ


AM:12:47:14/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌