ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید گەیشتە چارەکى کۆتایی چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانەى ریاڵ مەدرید گەیشتە قۆناغى چارەکى کۆتایی چامپیۆنسلیگ پاش بردنوەى لە ئەتلەتیکۆ بە لێدانى یەکلاییکەرەوە.
لە یارییەکانى گەرانەوەى قۆناغى 16ى چامپیۆنسلیگ ریاڵ مەدرید بووە میوانى ئەتلەتیکۆ ، یارییەکە 1-0 لە سودى ئەتلەتیکۆ کۆتاییهات و بە ئەنجامى هەردوو یاری ، یارییەکە 1-1 یەکسان بوەوە و داوەر پەناى بردە بەر دووتایمى زیاد کراو لەو دوو تایمەشدا هیچ کام لە هەردوو یانە نەیتوانى بە گۆڵ بگەن.
دواتر لە لێدانە یەکلایکەرەوەکاندا ریاڵ مەدرید 4-2 بردنەوەى تۆمار کرد و گەیشتە چارەکى کۆتایی بۆ رووبەرووبونەوەى ئارسیناڵ.
AM:02:10:13/03/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه