ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ گەیشتە چارەکى کۆتایی چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئارسیناڵ بە سود وەرگرتن لە ئەنجامى یارى چوون گەیشتنى بە چارەکى کۆتایی چامپیۆنسلیگ مسۆگەر کرد
لە یارییەکانى گەڕانەوەى قۆناغى 16ى چامپیۆنسلیگ ئارسیناڵ میواندارى ئایندهۆڤنى کرد یارییەکە 2-2 کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى ئارسیناڵ زینچینکۆ ودیکلاین رایس لە خولەکەکانى 6 و 37 تۆماریان کرد و دوو گۆڵەکەى ئایندهۆڤنیش پریسیچ و دریوش لە خولەکەکانى 18 و 70 تۆماریان کرد
بە سود وەرگرتن لە ئەنجامى یارى چوون و 9-3 ئارسیناڵ گەیشتە چارەکى کۆتایی
لە یارییەکى تریشدا ئەستۆن ڤێلا 3-0 لە کلوپ بروجى بردەوە و گەیشتە هەمان قۆناغ
AM:12:49:13/03/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه