ڤیدیۆ.. مان یونایتد و ئارسیناڵ یەکسان بوون
وێستگە سپۆرت-
یاریی لوتکەی نێوان مان یونایتد و ئارسناڵ بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتاییهات
لە یارییەکی بەهێزی هەفتەی 28ـی خولی ئینگلتەرا یاریگای ئۆڵد ترافۆرد، مان یونایتد و ئارسناڵی کۆکردەوە.
لە کۆتاییەکانى تایمى یەکەم بورنۆ فێرناندێز بە لێدانێکی راستەوخۆی نایاب تۆڕی گۆڵەکەی رایای هەژاند.
لە تایمی دووەمدا، سیناریۆکە پێچەوانە بووەوە، ئەمجارە دیکلان رایس لە خولەکی 74 گۆڵی یەکسانبوونی تۆپ هاوێژەکانی هێنایە بەرهەم.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتایی هات، بەو ئەنجامە گەنەرز بە 55 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندییە و بە جیاوازی 15 خاڵ لەدوای لیڤەری پێشەنگە، مان یونایتدیش بە 34 خاڵ پلەی 14ـی گرتووە.
AM:12:59:10/03/2025
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه