ڤیدیۆ.. میلان بە بۆڵۆنیا دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەی سی میلان لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و 2-1 بەبۆڵۆنیا دۆڕا
لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی نۆی خولی ئیتاڵی میلان بووە میوانی بۆڵۆنیا، یاریەکە 2-1 لە سودی بۆڵۆنیا تەواو بوو، دوو گۆڵەکەی بۆڵۆنیا سانتیاگۆ کاسترۆو دان ندۆی لە خولەکەکانی 48و 82 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەی میلانیش لیاو لە خولەکی 43 تۆماری کرد
بەو ئەنجامە خاڵەکانی میلان لە 41 خاڵدا مایەوە و لە پلەی هەشتەمدایە و بۆڵۆنیاش بە 44خاڵ لە پلەی شەشەمدایە
AM:12:42:28/02/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه