‌ڤیدیۆ.. نەسڕ لە وەسڵى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى نەسڕ بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە وەسڵی بردەوە و سێ خاڵی بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا نەسڕی سعودی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی وەسڵی ئیماراتی کرد.

لە نیوەی یەکەمدا خاوەن ماڵ بەبەهێزی دەستیان بە یارییەکە کردوو و لە خولەکی 25 عەلی حەسەن گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

دواتر و  خولەکی 44 کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد.

سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا یانەى وەسڵ  بە ئومێدی کەمکردنەوەی جیاوازییەکە هاتنەوە نێو یاریگا بەڵام سەرکەوتوونەبون، تەنانەت کریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی سێیەمی نەسڕی لە خولەکی 78 تۆمارکرد.

یانە سعودییە بەو سێ گۆڵەوە نەوەستان و لە خولەکی 88 محەمەد فازڵ گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد.

سەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی خاوەن ماڵ کۆتایی هات و نەسڕ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 16 خاڵ و لە پلەی سێیەمدایە و وەسڵیش بە 11 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە


AM:10:45:04/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌