ڤیدیۆ. یۆڤانتۆس لە مۆنزاى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە مۆنزا هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 17ی خولی ئیتاڵیا، مۆنزا میوانداری یۆڤانتۆسی کرد.
لە تایمی یەکەم، لە خولەکی 14 ماکینی گۆڵی یەکەمی یۆڤی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 22 بریندێڵی ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگا یەکسانکردەوە، بەڵام زۆری نەخایاند و لە خولەکی 39 گۆنزالێس گۆڵی دووەمی خانمە پیرەکەی تۆمارکرد و یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش خانمە پیرەکە خاڵەکانی بوون بە 31 خاڵ و لە پلەی شەشەم دێن، مۆنزاش 10 خاڵی هەیە لە پلەی 20ەمی کۆتایی دێت.
AM:10:01:23/12/2024
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه