ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنە بە ئەنجامێکى گەورە لە بایرن میونخى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە بە ئەنجامێکى گەورە و 4-1 شکستى بە یانەى بایرن میونخ هێنا
لە یارییەکانى جەولەى سێیەمى چامپیۆنسلیگ بەرشەلۆنە میواندارى بایرن میونخى کرد ، یارییەکە 4-1 لە سودى بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
چوار گۆڵەکەى بەرشەلۆنە سیانیان رافینیا و گۆڵەکەى تریش لیڤاندۆڤسکى لە خولەکەکانى یەک و 36 و45 و 56 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى بایرن میونخیش هارى کەین لە خولەکى 18 تۆمارى کرد
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى بەرشەلۆنە بووە شەش خاڵ و بایرن میونخیش سێ خاڵى هەیە.
PM:11:51:23/10/2024
ئهم بابهته 344
جار خوێنراوهتهوه