ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان و ئایندهۆڤن یەکسان بوون
وێستگە سپۆرت-
هەردوو یانەى پاریس سانجێرمان و ئایندهۆڤن بە گۆڵێک یەکسان بوون.
لە یارییەکانى جەولەى سێیەمى چامپیۆنسلیک یانەى پاریس سانجێرمان میواندارى ئایندهۆڤنى هۆڵندى کرد ، یارییەکە 1-1 کۆتاییهات.
گۆڵەکەى ئایندهۆڤن لانگ لە خولەکى 34 تۆمارى کرد و گۆڵى بەرانبەرى پاریسیش ئەشرەف حەکیمى لە خولەکى 55 تۆمارى کرد.
بەو ئەنجامە خاڵەکانى پاریس بووە چوار خاڵ و ئایندهۆڤنیش دوو خاڵى هەیە.
لە یارییەکى تردا یانەى جیرۆنا 2-0 لە یانەى براتیسلاڤاى بردەوە
AM:12:13:23/10/2024
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه