‌ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ بە گۆڵێکى بێ وەڵام لە شاختارى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئارسیناڵ لە نێو یاریگاى خۆى و بە گۆڵێکى بێ وەڵام لە یانەى شاختارى بردەوە.

لە یارییەکانى جەولەى سێیەمى چامپیۆنسلیگ ئارسیناڵ میواندارى شاختارى کرد ، یارییەکە 1-0 لە سودى ئارسیناڵ کۆتاییهات.

تاکە گۆڵەکەى ئارسیناڵ رزنیک بە هەڵە لە خولەکى 29 تۆمارى کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ئارسیناڵ بووە حەوت خاڵ و لە پلەى چوارەمدایە

لە یارییەکى تردا ئەستۆن ڤێلا 2-0 لە بۆڵۆنیاى بردەوە


AM:12:05:23/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌