ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید ریمۆنتاداى بەرانبەر دۆرتمۆند کرد
وێستگە سپۆرت-
یانەى ڕیاڵ مەدرید ڕیمۆنتاداى بەسەر بوروسیا دۆرتمۆندا کرد و 5-2 لێی بردەوە.
لە یارییەکانى جەولەى سێیەمى چامپیۆنسلیگ یانەى ڕیاڵ مەدرید میواندارى دۆرتمۆندى کرد ، یارییەکە 5-2 لە سودى یانەى شاهانە کۆتاییهات.
سەرەتا دۆرتمۆند دوو گۆڵى لە ڕێگەى مالین و جینتیزەوە لە تایمى یەکەم تۆمار کرد ، لە تایمى دووەمدا ڕیاڵ توانى پێنج گۆڵ تۆمار بکات بە جۆرێک رۆدیگێر و ڤینیسیۆ سێ گۆڵ و ڤسکێز تۆماریان کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ریاڵ بووە شەش خاڵ
PM:11:55:22/10/2024
ئهم بابهته 1312
جار خوێنراوهتهوه