‌ڤیدیۆ.. ئەرجەنتین بە هاتریکى مێسی گۆڵبارانى بۆلیڤیاى کرد

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى ئەرجەنتین بە سەرکردایەتى مێسى گۆڵبارانى بۆلیڤیاى کرد و بە شەش گۆڵى بێ وەڵام لێی بردەوە.

لە یارییەکانى جەولەى دەیەمى پاڵاوتنى ئەمیکاى باشور بۆ مۆندیال ئەرجەنتین میواندارى بۆلیڤیاى کرد ، یارییەکە 6-0 لە سودى ئەرجەنتین کۆتایهات.

شەش گۆڵەکەى ئەرجەنتین مێسی هاتریک  و لاوتارۆ مارتینێز و جولیان ئەلڤارێز و نازاریۆ بازان تۆماریان کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ئەرجەنتین بووە 22 خاڵ و لە پێشەنگى ڕیزبەندى دایە.


AM:06:18:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 2576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌