‌ڤیدیۆ.. بەڕازیل شکستى بە پیرۆ هێنا

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى بەڕازیل 4-0 لە پیرۆى بردەوە.

لە یارییەکانى جەولەى دەیەمى پاڵاوتنى ئەمریکاى باشور بۆ مۆندیال بەڕازیل میواندارى پیرۆى کرد ، یارییەکە 4-0 لە سودى بەڕازیل کۆتاییهات.

چوار گۆڵەکەى بەڕازیل دوانیان رافینیا بە لیدانى سزا و ئەندریاس پێریرا و لویس ینریکى لە خولەکەکانى 38 و 54 و 71 و 74 تۆماریان کرد 

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى بەڕازیل بووە 16 خاڵ و لە پلەى چوارەمدایە.


AM:06:12:16/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌