‌ڤیدیۆ.. ئیسپانیا لە سڕبیاى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى ئیسپانیا 3-0 لە  هەڵبژاردەى سڕبیاى بردەوە

لە یارییەکانى جەولەى چوارەمى نەینشسلیگ و لە گروپى چوارى ئەى ئیسپانیا میواندارى سڕبیاى کرد ، یارییەکە 3-0 لە سودى ئیسپانیا کۆتایهات.

سێ گۆڵەکەى ئیسپانیا ئیمریک لاپۆرت و مۆراتا و ئەلیخاندرۆ باینا لە خولەکەکانى5 و 65 و77 تۆماریان کرد.

لە یارییەکى دیکەى هەمان کۆمەڵەدا  سویسرا ودانیمارک 2-2 یەکسان بوون 

بەو ئەنجامانە ئیسپانیا خاڵەکانى بووە 10 خاڵ و لە پێشەنگدایە و دانیمارکیش بە حەوت خاڵ لە پلەى دووەمدایە .


PM:11:38:15/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌