‌ڤیدیۆ.. ئەڵمانیا لە هۆڵنداى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى ئەڵمانیا بە گۆڵێکى بێ وەڵام لە هۆڵنداى بردەوە.

لە یارییەکانى جەولەى چوارەمى نەیشنسلیگ ولە کۆمەڵەى سێی ئەى ئەڵمانیا میواندارى هۆڵنداى کرد ، یارییەکە 1-0 لە سودى ئەڵمانیا کۆتاییهات.

تاکە گۆڵەکەى ئەڵمانیا لۆلینگ لە خولەکى 63 تۆمارى کرد.

بەو شێوەیە خاڵەکانى ئەڵمانیا بووە 10 خاڵ و لە پلەى یەکەمدایە و هۆڵنداش پێنج خاڵى هەیە.

لە یارییەکى تردا ئیتاڵیا 4-1 لە ئیسرائیلى بردەوە


PM:11:41:14/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌