‌ڤیدیۆ.. پورتوگال شکستى بە پۆڵندا هێنا

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى پورتوگال 3-1 لە پۆڵنداى بردەوە.

لە یارییەکانى جەولەى سێیەمى نەیشنسلیگ هەردوو هەڵبژاردەى پورتوگال و پۆڵندا ڕووبەڕووبونەوە لە کۆمەڵەى یەکى ئەى ، یارییەکە 3-1 لە سودى پورتوگال کۆتاییهات.
سێ گۆڵەکەى پورتوگال بێرناردۆ سێلڤا و رۆناڵدۆ و بیدناریک بە هەڵە لە خولەکەکانى 26 و 37 و88 تۆماریان کرد، تاکە گۆڵەکەى پۆڵنداش زیلینسکى لە خولەکى 78 تۆمارى کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى پورتوگال بووە نۆ خاڵ و لە پێشەنگى کۆمەڵەکەیدایە و پۆڵنداش بە سێ خاڵ لە پلەى سێیەمدایە.


PM:11:50:12/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 1536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌