‌ڤیدیۆ.. مۆناکۆ لە بەرشەلۆنەى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنە 2-1 بە یانەى مۆناکۆ دۆڕا

لە یارییەکانى جەولەى یەکەمى چامپینۆسلیگ بەرشەلۆنە بووە میوانى مۆناکۆ ، یارییەکە 2-1 لە سودى مۆناکۆ کۆتاییهات.

دوو گۆڵەکەى مۆناکۆ ئەکیلۆش و ئەلیخینیا لە خولەکەکانى 16 و 71 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى بەرشەلۆنەش لامین یاماڵ لە خولەکى 28 تۆمارى کرد.

بەو شێوەیە مۆناکۆ یەکەمین سێ خاڵى بە دەستهێنا.

لە یارییەکى تردا ئارسیناڵ و ئەتلەنتا 0-0 یەکسان بوون 


PM:11:52:19/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌