‌ڤیدیۆ.. بایرن میونخ گۆڵبارانى دینامۆ زەگرەبى کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى بایرن میونخ گۆڵبارانى دینامۆ زەگرەبى کرد و 9-2 لێی بردەوە.

لە یارییەکانى جەولەى یەکەمى چامپیۆنسلیگ یانەى بایرن میونخ میواندارى دینامۆزەگرەبى کرد ، یارییەکە 9-2 لە سودى بایرن میونخ کۆتاییهات.

نۆ گۆڵەکەى بایرن میونخ هارى کین سوپەر هاتریک کە سیانیان بە لێدانى سزا بووە پێنج گۆلەکەى تریش گریریۆ و ئۆلیسى دوو گۆڵ و لیرۆى سانى و گۆرێتسکا تۆماریان کرد و دوو گۆڵەکەى دینامۆزەگرەبیش  بیتکۆڤیج و ئۆکبۆرا تۆماریان کرد

بەو شێوەیە بایرن بووە خوەنى یەکەم سێ خاڵ


AM:12:24:18/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌