‌ڤیدیۆ.. ئیتیحاد گۆڵبارانى وەحدەى کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئیتیحاد گۆڵبارانى وەحدەى کرد و 7-1 لێی بردەوە.

لە یارییەکانى هەفتەى سێی خولى سعودى یانەى ئیتیحاد میواندارى وەحدەى کرد ، یاریەکە 7-1 لە سودى ئیتیحاد کۆتاییهات.

حەوت گۆڵەکەى ئیتیحاد کەریم بێنزیمە هاتریک و حوسام عەوار و فابینهۆ و فواز عەلى سفور و صالح شەهیرى تۆماریان کرد. تاکە گۆڵەکەى وەحدەش یوسف ئەمین لە خولەکى 31 تۆمارى کرد.

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ئیتیحاد بووە نۆ خاڵ و لە پلەى یەکەمدایە.


PM:11:19:15/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌