‌ڤیدیۆ.. ئینتەرمیامى لە فیلادلفیاى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئینتەر میامی بە سەرکردایەتی مێسی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فیلادلفیا یونیونی بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 28ی خولی ئەمریکا، یانەی ئینتەر میامی دوای زیاتر لە دوو مانگ تواناکانی لیۆنێل مێسی بۆ گەڕایەوە و میوانداری لە فیلادلفیا کرد.

تایمی یەکەم، لەگەڵ دەستپێکی یارییەکە و لە خولەکی دوو یانەی میوان سەرکەوتوو بوو لە گۆڵی یەکەم، بەڵام لیۆ بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 26 و 30 وەڵامی دانەوە و ئەو تایمە بە پێشکەوتنی میامی کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، یارییەکە بەو ئەنجامە بەردەوام بوو تا خولەکی هەشتەمی کاتی زیادکراو، ئەمجارەش لیۆ دەرکەوتەوە و ئەسیستێکی بۆ لویس سوارێز کرد و ئەویش گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد .

سەرەنجام بە سەرکردایەتی مێسی میامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و بە کۆکردنەوەی 62 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە.


AM:09:46:15/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 1144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌