‌ڤیدیۆ.. ئەڵمانیا بە ئەنجامێکى گەورە لە هەنگاریاى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى ئەڵمانیا ٥-٠ شکستى بە هەنگاریا هێنا.

لە یارییەکانى جەولەى یەکەمى نەیشنسلیگ  و لە کۆمەڵەى ئەى سێ ئەڵمانیا میواندارى هەنگاریاى کرد ، یارییەکە ٥-٠ لە سودى ئەڵمانیا کۆتایهات.

پێنج گۆڵەکەى ئەڵمانیا فلوکروغ و جەمال مۆسیالا وفلۆریان ڤێرتز و باڤلۆڤیج و کاى هاڤێرتز لە خولەکەکانى ٢٧ و ٥٨ و ٦٦و٧٧ و ٨١ تۆماریان کرد.

بەو بردنەوەیە ئەڵمانیا بووە خاوەنى یەکەمین سێ خاڵ.


AM:12:30:08/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌