‌هیلال گرێبەستێکى خەیاڵى دەداتە ڕافینیا

وێستگە سپۆرت-

یانەى هیلال گرێبەستێکى گەورەى بۆ گواستنەوەى رافینیا ئامادە کردووە 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، یانەی هیلال سعودی ئارەزووی گرێبەستکردن لەگەڵ ڕافینهای بەڕازیلی دەکات.

یانەی هیلال گرێبەستێکی چوار ساڵەی پێشکەش بە ڕافینیا کردووە، تاوەکو ساڵی 2029، بە بەهای 200 ملیۆن دۆلار

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات کە هیلال ئامادەیە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە  بەرشەلۆنە لە پێناو گواستنەوەى رافینیادا 

ڕافینها لە ئێستادا دەیەوێت لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە، بەڵام ڕەتیناکاتەوە لە داهاتوودا بچێتە خولی سعودیە.

گرێبەستی ئێستای ڕافینا لەگەڵ بارسێلۆنا لە ساڵی 2027 کۆتایی دێت، گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی یانەکە تاڕادەیەک وەستاون، بەڵام یانەکە بەنیازە ئۆفەرێکی پێشکەشی بکات بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات.


AM:10:15:24/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌