‌مانچستەر سیتى لە ئەستۆن ڤێلاى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى مان سیتی لە دوا خولەکەکان و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە.

لە یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئینگلتەرا، مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەستۆن ڤێلای کرد.

لە تایمی یەکەم، لە خولەکی شەش بێرناردۆ سیلڤا بە گۆڵێک سیتی پێشخست، بەڵام دڵخۆشیان زۆری نەخایاند و لە خولەکی 18 ئەستۆن ڤێلا لە ڕێگای راشفۆردەوە بە لێدانی سزا ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، مان سیتی بە تەواوی دەستی بەسەر یارییەکەدا گرت، لە هەوڵدانیش کۆڵیان نەدا تا لەخولەکی چواری کاتی زیادکراو لە ڕێگای نونێسەوە گۆڵی دووەم و بردنەوەیان تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش خاڵەکانی سیتی بوون بە 61 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چوونە پلەی سێیەم، ئەستۆن ڤێلاش 57 خاڵی هەیە لە پلەی حەوتەم.


AM:10:34:23/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌