نەسڕ بە قادیسیە دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانەى نەسڕ سێ خاڵى گرنگى لە دەستدا و بە ٢-١ بە قادسیە دۆڕا
لە یارییەکانی هەفتەی 28ی خولی سعودیە، قادسیە لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەسڕی کرد.
لە تایمی یەکەم و لە خولەکی 35 تورکی عەمار گۆڵی پێشکەوتنی بۆ تۆمارکردن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، و لە خولەکی 84یش مانى گۆڵی یەکسانی تۆمارکرد، بەڵام وەڵامی خاوەن یاریگا خێرابوو کاتێک لە خولەکی 87 لە رێگای ئۆبامیانگەوە گۆڵی دووەم و بردنەوەیان تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش خاڵەکانی نەسڕ بە 58 خاڵ مانەوە لە پلەی سێیەم و هەشت خاڵ لە ئیتیحادی یەکەمەوە دوورن، قادسیەش خاڵەکانی بۆ 55 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی پێنجەم جێگیربوون.
AM:10:14:19/04/2025
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه