‌پوختەی لێدوانی فلیک پێش یارییەکەی جیرونا

وێستگە سپۆرت-

فلیک: "من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەرێی یارییەکەی سبەی دەکەم، 10 یارییمان ماوە لەم وەرزەی لالیگا بردنەوە زۆر گرنگە".

 فلیک : " چێژ لەوە وەردەگرم کە راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا دەکەم ".

فلیک " خەونم بە بوون بە راهێنەری ئەو تیپە دەبینی لە کۆتاییدا خەونەکەم بەدی هات، یاریزانەکانم بە شێوەیەکی نایاب راهێنان دەکەن و دڵخۆشم پێیان ".
فلێک : " بەپەرۆشم بۆ ئەنجامدانی یارییەکەمان لە دژی جیرۆنا، گرنگترین یارییە پێویستە بە باشی دەربکەوین و مامەڵە بکەین، جیرۆنا تیپێکی ئاسایی نییە، راهێنەرێکی نایابیان هەیە ".

فلیک: "لامین یامال یاریزانێکی زۆر زیرەکە ،لە یاریگادا لە شوێنی گونجاو دەوەستێ و هەمیشە دەیەوێت گۆڵ تۆمار بکات، پێی راگەیاندووم کە هەست بە باشی دەکەم و ئامانجی ئەوەیە سبەی بە شێوەی سەرەکی یاریی بکات".


PM:04:02:29/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌