ئەنچیلۆتی: بەسەر ڕکابەرێکى بەهێز سەرکەوتین
وێستگە سپۆرت-
ئەنچیلۆتى پێی وایە یارییەکى بەهێزیان بردۆتەوە چونکە ئەتلەتیکۆ لە ڕووی بەرگرییەوە نایاب بوون
پاش یارییەکە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یارییەکی بەهێزیان هەبووە و بەهۆی ئەوەی لەسەرەتاوە گۆڵیان لێ تۆمارکراوە یارییەکە قورس بووە لەسەرییان، ئەتلەتیکۆش بەشێوەیەکی نایاب بەرگرییان کردووە و وایانکردووە تیپەکەی نەتوانێت هەلی گۆڵ تۆمارکردن درووست بکات.
وتیشی: ئێمە ویستمان یارییەکە تەواو بکەین پێش ئەوەی بچێتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان، کاماڤینگا زۆر یارمەتیدەر بوو، چوامینیم گۆڕانکاریپێکرد چونکە کارتی زەردی هەبوو، برایم هاتە ناو یارییەکەوە و کاریگەرییەکی گەورەی دروستکرد، مێندیش پێکانی هەبوو.
ئانچێلۆتی لە کۆتایشدا وتى : لێدانی پێنجەمم بۆ ئێندریک دانابوو، بەڵام تەماشام کرد دەترسێت، بۆیە بە رودیگەرم وت تۆ جێبەجێی بکە.
PM:01:04:13/03/2025
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه