سیمۆنى: شایستەى سەرکەوتن بوین
وێستگە سپۆرت-
سیمیۆنی نەیشاردەوە هەمیشە لە چامپیۆنز لیگ بە ریاڵ مەدرید دەدۆڕێن ، بەڵام ئەمشەو شایستە سەرکەوتن بوون
پاش شکستهێنانیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید، دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید رایگەیاند، لە هەموو ساتێکدا بەباشی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردووە و هەلی گۆڵ تۆمارکردنیان درووست کردووە بەڵام تەرکیزێکی باشیان نەبووە لەبەر ئەوەش نەینانتوانیووە هەلەکان بکەن بە گۆڵ.
وتیشی: لێدانی سزا لە مەشقەکاندا جیاوازە لە لێدانی سزا لە یارییەکدا، پێموابێت تۆپەکە دووجار بە پێیەکانی ئەلڤارێز کەوت، لەگەڵ ئەوەشدا شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم، ریاڵ مەدرید هەمووکان لە چامپیۆنز لیگ لە ئێمە دەبەنەوە بەڵام بە سەختی.
ئاشکراشى کرد: ئەمشەو ئێمە شایستەی سەرکەوتن بووین، کۆنترۆڵی یارییەکەمان کردبوو.
PM:12:37:13/03/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه