‌ئینریکى: یاریزانەکانم کارێکى نایابیان کرد

وێستگە سپۆرت-


لویس ئینریکى ڕاهێنەرى پاریس سانجێرمان دڵخۆشە بە سەرکەوتنیان بەسەر لیڤەرپوڵ و ستایشى یاریزانەکانى دەکات.

لویس ئینریكی راهێنەری پاریس رایگەیاند، زۆر دڵخۆشە و پیشانی هەمووانیان داوە تیپێكی راستەقینەن، وە بە پشتگیری هاندەرەكانیان یارییەكی نایابیان ئەنجامداوە و شانازیش بە یاریزانەكانییەوە دەكات.

وتیشى: هێشتا نەگەیشتوونەتە باشترین ئاستی خۆیان و دەبێت باشتر بن، یارییەكی قورسیشیان بەرامبەر یانەیەكی بەهێز ئەنجامداوە بەڵام بەهۆی بەهێزی تەركیزیان و ئاستی بەرزی دۆنارۆماوە بردنەوەیان بەدەستهێناوە.

لە کۆتایشدا وتى: لیڤەرپوول قۆناغی کۆمەڵەکانی بە پلەی یەکەم کۆتایی پێهێنا، تیپێکی زۆر باشن، ئێمەش نیشانمان دا کە چەندێك چێژ لە یاریكردنی تۆپی پێ وەردەگرین، گرنگ نییە لە چ یاریگایەک یان کەشوهەوایەکدا یاری بکەین، تۆپی پێمان خۆشدەوێت و تیپێكی جوانمان هەیە و ئەم یارییەش لە بیری هاندەرانمان دەمێنێتەوە.


AM:10:33:12/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌