پوختەی لێدوانی سۆت پاش ماڵئاواییکردنیان لە چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
ئارنی سلۆت: وەرزی پێشوو لیڤەرپوول بەشداری چامپیۆنزلیگی نەکرد، دوو وەرز پێشتر بە ریاڵ مەدرید دۆڕان، چ دۆڕانێکیش!، لە ئانفیڵد ریاڵ 5 گۆڵی کرد، هەر بۆیە دەڵێم کاتێک ماڵئاوایی دەکەیت پێویستە بەم شێوەیە تا کۆتایی بجەنگیت، ئێمە بەرامبەر پاریس دۆڕاین کە یەکێکە لە باشترین یانەکانی ئەوروپا.
ئارنێ سلۆت : دەتوانم بڵێم ئێمە یارییەکی زۆر نموونەییمان ئەنجامدا ، تەنها نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بکەین .
سلۆت : بە شێوەیەکی گشتی دەبوایە ئێمە لە قۆناغی پێش کۆتایی یان لە یاریی کۆتایی رووبەڕوی تیپێکی وەکو پاریس سانجێرمان ببوینایەتەوە ، بەڵام لە بێ بەختی ئێمە لە قۆناغی 16 رووبەڕوی یەکێک لە دەوڵەمەنترین یانەکانی جیهان بووینەوە ."
ئارنێ سلۆت: نادادپەروەرییە لە قۆناخی 16 ماڵئاوایی بکەین، لە کاتێکدا بەدرێژایی وەرزەکە لە پێشەنگی ریزبەندی پاڵەوانیتیەکە بووین.!
AM:04:17:12/03/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه