پوختەی لێدوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەی ئەتلەتیکۆ
وێستگە سپۆرت-
ڤاڵڤێردی ئامادە دەبێت؟
کارلۆ ئەنچیلۆتی: "فێدی ڤاڵڤێردی ئەمڕۆ ڕاهێنانی بەکۆمەڵ ئەنجام دەدات، بەڵام دواتر بڕیار دەدەین ئاخۆ ئامادەیە بۆ سبەی یاخود نا. ئەگەر ڤاڵڤێردی یاری نەکات ئەوا لوکاس ڤازکێز باڵی ڕاستی بەرگریی دەبێت."
ئەنچیلۆتی: بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید دەمانەوێت هەمان ئاستی بەرامبەر مانچێستەر سیتی دووبارە بكەینەوە
یادەوەریەکت لەگەڵ سیمیۆنی؟
ئەنچیلۆتی : " ئەوکاتەی یاریزانی تۆپی پێ بوو، لە یارییەکی یۆڤێنتۆس و لازیۆ و گۆڵی بردنەوەی خولی بۆ لازیۆ تۆمارکرد، لازیۆ خولەکەی بردەوە، پێموایە لە ساڵی 2000 بوو ".
ئەنچیلۆتی: وەک راهێنەرێک زۆر رێزی لێدەگرم، سیمیۆنی راهێنەرێکی گەورەیە، لە ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کردووە، ئاتلێتیکۆ مەدریدی کردووە بە یەکێک لە باشترین تیپەکانی ئەوروپا من رێزی لێ دەگرم، شێوازی یاریکردنیشیم زۆر خۆش دەوێت ".
ئەنچیلۆتی: گەر ڤالڤێردی ئامادەنەبێت، لوکاس ڤاسکێز سەرەکی دەبێت
PM:08:00:03/03/2025
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه