مانچستەر یونایتد ئەستێرەیەکى دەکاتە قوربانى بۆ گواستنەوەى هۆیلەند
وێستگە سپۆرت-
یانەى مانچستەر یونایتد ئامادەیە قوربانى بە هۆیلەند بدات لە پێناو گواستنەوەى ڤیکتۆر ئۆسمین
ئۆسیمهێن تا کۆتایی ئەم وەرزە بە خواستن لەگەڵ یانەی گالاتاسارای یاری دەکات، بەڵام گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ درێژ دەبێتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی، یانەی مانچستەر یونایتد گرنگی بە خزمەتگوزارییەکانی ئۆسیمھین نیشانداوە، ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکەش ئامادەیی خۆی دەربڕیوە ڕاسمۆس هۆیلەند بکاتە قوربانی بەمەبەستی تەواوکردنی گرێبەستەکە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هۆیلەند بەشێک نییە لە پلانەکانی ئەمۆریم لە یانەی مانچستەر یونایتد، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە دەکرێت لە گرێبەستی ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ ناپۆلی بەکاربهێنرێت.
ئۆسیمهێن لە 133 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ یانەی ناپۆلی کردووە و 76 گۆڵی تۆمارکردووە و 12 ئەسیستیشی بۆ هاوڕێکانی کردووە.
AM:10:50:03/03/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه