ئەنچیلۆتى بۆ یارییەکەى ئەتلەتیکۆ گۆڕانکارى دەکات
وێستگە سپۆرت-
ئهنچیلۆتى بۆ یارى دێربى پشت بە تواناکانى ئەسینسیۆ دەبەستێت و هاوکات لە ئەگەرى ئامادەنەبونى ڤالڤێردى پشت بە گولەر دەبەستێت .
تۆڕی رێلێڤۆ ئاشكراى كردووه ئانچێلۆتی بۆ یاریی چوونی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بەشێوەی سەرەکی پشت بە راوول ئاسێنسیۆ دەبەستێت، کە بەرگریکارە لاوەکە لە یاریی بەرامبەر بێتیس لەسەر کورسی یەدەک بوو.
لەلایەکی دیکە تۆ{هكه ئاشكراى كردووه كه ئەمڕۆ چارەنووسی فێدێریکۆ ڤالڤێردی بۆ یارییەکە یەکلایی دەبێتەوە، ڤالڤێردی دوێنێ بەتەنیا مەشقی کردووە، ئەگەر ئەمڕۆ بگەڕێتەوە مەشقە بەکۆمەڵەکان ئەوا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بەشێوەی سەرەکی یاریی دەکات.
بەڵام ئەگەر ڤالڤێردی ئامادە نەبێت، بەهۆی ئامادەنەبوونی جود بێڵینگهامیش پێشبینی دەکرێت ئانچێلۆتی بەرامبەر رۆخی بلانکۆس پشت بە ئاردا گولەر ببەستێت.
AM:10:39:03/03/2025
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه