‌پوختەى لێدوانى فلیک و سیمۆنى پاش یارییەکە

وێستگە سپۆرت-

هانزی فلیک: بێ تاقەتم، بەڵام رازیم بە ئەنجامەکە، لەپێناو گەیشتن بە یاری کۆتایی دەجەنگین.

هانزی فلیک :" ئەنجامەکە بێ هیوای کردم ، تۆپی پێیەکی زۆر نایابمان ئەنجامدا ، بەڵام ئەوان خاوەنی تیپێکی زۆر نایابن لە هێرشبردن و بەرگری کردندا زۆر بەهێزن ."


سیمۆنى: سیمیۆنی: کاتێک لە 6 خولەکدا دوو گۆڵمان کرد، بەخۆم وت زۆر دڵخۆش مەبە، یارییەکە ئەوەندەش ئاسان نیە کە بیری لێ دەکەیتەوە.!

سیمیۆنی : گۆڕانکارییەکانمان لە کاتی درووست و پێویستدا ئەنجامدا ، سەرجەمیان هێزێکی تایبەت و جیاوازیان بەخشیە تیپەکە ، من لە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانم رازیم 

سیمیۆنی : یارییەکی سەخت بوو بەرانبەر بە رکابەرێکی بەهێز ، کە یەکێکە لە باشترین تیپەکانی جیهان ، بەڵام ئێمەش ئامرازی تایبەت و بەهێزی خۆمان هەیە و بەکارمان هێنا لە ساتە پێویستەکانی یارییەکەدا .


AM:10:22:26/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌