تیرپشکی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ ڕاکێشرا
وێستگە سپۆرت-
تیروپشکی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ ئەنجامدرا و یاری لوتکە لە نێوان پاریس و لیڤەرپوڵ دەبلت
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە بارەگای تایبەتی خۆی لە شای نیۆنی سویسرا تیروپشکی قۆناغی 16ی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگی راکێشا.
لەو قۆناغەدا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاری دێربی مەدریددا رووبەڕووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی هاونیشتمانی دەبێتەوە یاری چوون لە سانتیاگۆ دەبێت، ئارسناڵیش بەرامبەر ئایندهۆڤن یاریدەکات و براوەشیان لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی بەنفیکای پورتوگالی دەبێتەوە و براوەشیان لە قۆناغی چارەکی کۆتاییشدا بەرامبەر براوەی دۆرتمۆند و لیل یاریدەکات.
هەردوو یانەی بایەر لیڤەرکوزن و بایرن میونشنی ئەڵمانیش بەرامبەر یەکتر یاریدەکەن و ئینتەریش رووبەڕووی فاینۆرد دەبێتەوە، براوەشیان لە قۆناغی هەشتیدا بەرامبەر یەکتر یاریدەکەن.
یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیش لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەبێتەوە و براوەیان لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بەرامبەر براوەی یاری ئەستۆن ڤێلا و کلوب بروج یاریدەکات.
یارییەکانی چونی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ لە چوار و پێنجی مانگی سێ ئەنجامدەدرێن و یارییەکانی گەڕانەوە لە 11 و 12ی هەمان مانگ بەڕێوەدەچن
PM:02:56:21/02/2025
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه