بە لێدوانێکی سەیر.. ڕاهێنەری رایۆڤالیکانۆ کۆمێنت لەسەر مشتومڕی ناوبژیوانی یارییەکەی بەرشەلۆنە دەدات
وێستگە سپۆرت-
ئینگیۆ پیرێزى ڕاهێنەرى یانەى ڕایۆڤالیکانۆ ڕەتیدەکاتەوە لەبارەى ناوبژیوانەوە قسە بکات و دەشڵێت ئاستێکى باشمان پێشکەش کرد
ئینیگۆ پێرێز لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ڕایگەیاندووە، کاتێک دۆڕاوە هەمیشە لە یەکەم ساتدا هەست بە ئازاری دۆڕانەکە دەکەیت، چەند کاتژمێرێکی دەوێت تا بتوانم ئەو کارە قبوڵ بکەم
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: من لە سەختی پیشەی ناوبژیوان تێدەگەم، ئەو تاکە کەسە کە دەچێتە ناو یاریگا و کەس نییە یارمەتی بدات، لەسەر بنەمای ئەم هاوسۆزییە بۆچوونێکم هەیە لەسەر ئەوەی لە هەر یارییەکدا چی ڕوودەدات، بەڵام هەڵوێستی خۆم دەپارێزم کە هیچ لێدوانێک نەدەم.
وتیشی: "هەموو کەسێک بەو شێوەیە مامەڵە دەکات کە پێویستە یان بیری لێبکاتەوە، ئەگەر ڕووبەڕووی ناوبژیوان ببیتەوە هیچت دەستناکەوێت و ئەگەر هەوڵبدەیت لێی نزیکببیتەوە ئەوە ئاسانە بۆیان شتێکت پێبدات، بەڵام لەڕووی لۆژیکییەوە بۆچوونێکم هەیە، ئەوە بە هی خۆم دەمێنێتەوە".
جەختیشی کردەوە: ئەوەی زۆر شانازی پێوە دەکەم ناسنامەی تیپەکەیە، ئەوەی لەناو یاریگادا ڕوودەدات پەیوەستە بە یاریزانانەوە، کۆمەڵەیەکی گەورەیە، نەمانتوانی گۆڵ تۆماربکەین، بەڵام دەزانم تیپەکە ئاستێکی باشی پێشکەش کرد.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ڕایۆ ڤالیکانۆ شایەنی لێدانی سزایە لە خولەکی ١٤، دوای ئەوەی هیکتۆر فۆرت یاریزانی بەرشەلۆنە درێسی یەکێک لە یاریزانە بەرامبەرەکانی ڕاکێشا، وەڵامی دایەوە: دەتوانی بچیت پێداچوونەوەی پێدا بکەیت.
AM:10:08:18/02/2025
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه