فلیک: متمانەى تەواوم بە سیستەمى ڤار هەیە
وێستگە سپۆرت-
هانسى فلیک دڵخۆشى خۆى بە سەرکەوتنەکەیان نیشاندا و ڕاشیگەیاند بە تەواوى بڕواى بە سیستەمى ڤار هەیە.
هانسی فلیکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دوای بردنەوەیان لە ڤاییکانۆ رایگەیاند، گۆڵە رەتکراوەکەی ڤاییکانۆی بەڕوونی نەبینیوەتەوە بەڵام ژووری ڤار هەیە لە یاریگادا و متمانەی تەواوی بە بڕیارەکانی ئەوان هەیە، ئەم روداوانەش بەشێکن لە تۆپی پێ.
فلیک وتی، چوونە پێشەنگی خولی ئیسپانیا بابەتێکی ئەرێنییە بۆ هاندەران و ئێمەش زۆر دڵخۆشین کە جارێکیتر گەڕاینەوە لوتکە، یاریزانەکانیش ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد بەڵام دەتوانن باشتریش دەربکەون.
وتیشی: سێ خاڵی گرنگمان بەرامبەر رکابەرێکی بەهێز بەدەستهێنا کە لە کۆتا نۆ یاریدا تووشی شكست نەبووە، پێویستە لەسەر ئەم شێوازە بەردەوام بین و تا کۆتا ساتیش دەجەنگین لەپێناو نازناوەکان.
لەسەر دوورخستنەوەی کۆندی لە پێکهاتەی سەرەکی، فلیک دوپاتیکردەوە کە ئەوەش لە تۆپی پێدا روودەدات ئەگەر هۆکارەکەشی هەرچییەک بێت تەکنیکی بێت یان هونەری.
AM:10:01:18/02/2025
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه